ئه‌مڕۆ هه‌ینی، شاندێكی باڵای دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٧ و دیاریكردنی پشكی هه‌رێم، به‌ره‌و شاری به‌غدا به‌ڕێده‌كه‌وێت.
پێکهاتەی شاندەکە و کارنامەی سەردانەکە
ئاوێنە: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانه‌كه له چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامیی دانوستانه‌كانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی سه‌باره‌ت به پابه‌ندی، ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی ساڵی داهاتوودا.
شانده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پێكهاتوون له:
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون
بریكاری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان
به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی بودجه و ژمێركاری له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێمی كوردستان
ئامانجی کۆبوونەوەکان لە بەغدا
له ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا، شاندی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره كوردستانییه‌كان له ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌كان، زنجیرەیەک كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئامانجی سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كان بریتییه له به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆكان و گه‌یشتن به تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش و دادپه‌روه‌رانه له‌سه‌ر پابه‌ندییه دارایی و نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات له‌گه‌ڵ چه‌سپاندنی ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٧.
گرنگیی یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکان پێش ناردنی بودجە بۆ پەرلەمان
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له كاتێكدایه كه رۆژی ١٧ی ئه‌م مانگه، ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، قۆناغی ئێستا گونجاوترین ده‌رفه‌ته بۆ زامنكردنی ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم له پڕۆژه یاسای بودجه‌دا.
ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌ش كردبووه‌وه كه پێویسته پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌م قۆناغه‌دا یه‌كلایی بكرێنه‌وه و بۆ قۆناغه‌كانی دواتر دوانه‌خرێن؛ چونكه به‌پێی وته‌ی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، دوای په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاساكه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵی و ره‌وانه‌كردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، پرۆسه‌ی دانوستان و ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری تێیدا زۆر ئاڵۆزتر و دژوارتر ده‌بێت.