هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، له گه‌روی هورمز مین به دو كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگردا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و له ئاكامدا ئاگریان گرتوه.
ئاوێنه: هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێران، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دو كه‌شتی كه ده‌یانویست له رێڕه‌وێكی "رێگه‌پێنه‌دراوه‌وه" به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕن، مینیان پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و له ئاكامدا ئاگریان گرتوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌و دو كه‌شتییه، جی پی ئێس و سیستمی ناسینه‌وه‌ی خۆیان كوژاندۆته‌وه كاتێك ویستویانه به گه‌روه‌كه‌دا تێپه‌ڕن.