وتەبێژی حکومەتی عێراق: کێشەکانی بودجەی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای سەرژمێری بەرەو چارەسەر دەچن
  2026-11-06     

وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، ناکۆکییە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی بودجە لە قۆناغی چارەسەردایە و جەختیشی کردەوە کە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا کۆتایی بە دیاردەی گروپە چەکدارەکان لە وڵاتدا دەهێنرێت.

ئاوێنە: ​حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکا، تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوکات هەنگاوەکانی بەغدای بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک لە چوارچێوەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا خستەڕوو.

​سەبارەت بە دۆسیەی دارایی و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، عەبودی ئاماژەی بەوە دا کە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی پەیوەست بە بودجە بە پشتبەستن بە دەستوور، یاسا بەرکارەکان و ئەنجامی دواین سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بەرەو چارەسەر هەنگاو دەنێن. ڕوونیشی کردەوە کە ئاڕاستەی کارکردنی حکومەت بەرەو ئەوەیە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیش بە شێوەیەکی دادپەروەرانە سوودمەند بن لە ماف و شایستە داراییەکانی خۆیان.

​لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، وتەبێژی حکومەتی عێراق باسی لە ڕێککەوتنی شەنگال کرد و ڕایگەیاند، تەواوی ئەو ڕێوشوێنانەی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا گیراونەتەبەر، بە ئامانجی ڕێکخستنەوەی چەک و گەڕاندنەوەی بووە بۆ ژێر دەسەڵاتی فەرمیی دەوڵەت لە بەغدا. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە پێشتریش لە هەرێمی کوردستان هەنگاوی هاوشێوە نراوە لە ڕێگەی ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەدا.

​لەبارەی دۆسیەی ئەمنی و چارەنووسی گروپە چەکدارەکان لە عێراق، حەیدەر عەبودی ئاشکرای کرد کە مانگی حوزەیرانی داهاتوو وەک وادەی کۆتاییهێنان بە دیاردەی گروپی چەکدار لە وڵاتدا دیاری کراوە. وتیشی: "سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر ئەم پرسە لەگەڵ سەرجەم گروپە چەکدارەکاندا گفتوگۆی کردووە، جگە لە دوو گروپ نەبێت".

​لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، وتەبێژی حکومەتی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە سەرۆک وەزیران خاوەنی بەرنامەیەکی وەزاریی دیاریکراوە و وەک کارنامەی فەرمیی حکومەت جێبەجێ دەکرێت، بەو پێیەش ئێستا قۆناغ بە قۆناغ لە وادەی کۆتاییهێنان بە دیاردەی چەکداری لە دەرەوەی یاسا نزیک دەبنەوە.

زۆرترین بینراو
وتەبێژی ئیدارەی بوش بۆ ڤانس: ئەوە خەتای شەڕی ئێران نییە، خەتای ئەوەیە ئێمە کۆتاییمان پێنەهێنا
بنه‌ماڵه‌ی كه‌ریم خان: به‌شداریكردنی محه‌مه‌د فه‌یسه‌ڵ له‌ كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان گوزارشت له‌ رای ئێمه‌ ناكات‌
په‌یامی توندی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ پارتی: له‌م ده‌قه‌یه‌وه‌ له‌م حكومه‌ته‌ فاشیله‌ی هه‌رێم ده‌كشێینه‌وه‌
حەمە سوور دوشیوانی: کاردانەوەی ئەمجارەی یەکێتی زۆر توندو یەکلاکەرەوەو پشتشکێن دەبێت
بەدەل بەرواری داوا دەکات مووچەی پەرلەمانتار بکرێت بەکەمتر لە ٢ ملیۆن دینارو خانەنشینیشیان نەهێڵرێت
یەکێتی بڕیاری دا لەحکومەتی هەرێم بکشێتەوە
میدیای نزیک لە یەکێتی هۆشداری لە ئەگەری ڕاگەیاندنی "دوو ئیدارەیی" دەدات لە حاڵەتی پێکهێنانی حکومەت بەبێ یەکێتی و نەوەی نوێ
نیگەرانی لە ئەنقەرە دوای شکستی ترەمپ
داواکاریی کوردانی ڕۆژئاوا: لەبەڕێوەبردنی ناوچەکەوە بۆ داواکردنی خوێندنی کوردی
چۆن زیرەکی دەستکرد کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هەبوو؟
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×