عیزه‌ت سابیر، بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بۆ كاروباری غاز پێشبینی ده‌كات دوای 6 مانگی تر له چه‌مچه‌ماڵ و كۆرمۆر یه‌ك ملیار پێ سێجا غاز به‌رهه‌م بهێنرێت.
ئاوێنه: عیزه‌ت سابیر، بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بۆ كاروباری غاز، له لێدوانێكدا بۆ میدیای یه‌كێتی رایگه‌یاند، ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی كه له‌ناو خاكی پارێزگای سلێمانیدا هه‌یه به‌شی بژێوی ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كات.
وتیشی، دو گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی غاز له عێراقدا، كۆرمۆرو چه‌مچه‌ماڵن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له چه‌مچه‌ماڵ چه‌ندین بیر لێدراوه‌و به كۆنكرێت سه‌ره‌كه‌ی قه‌پات كراوه تا مه‌كینه‌و كارگه‌و شته‌كانی ته‌واو ده‌بێت، دوای شه‌ش مانگی تر ره‌نگه له چه‌مچه‌ماڵ و كۆرمۆر یه‌ك ملیارێك پێ سێجا غاز به‌رهه‌م بهێنرێت.
بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق وتیشی، هه‌مو كوردستان پێویستی به 600 بۆ 700 ملیۆن پێ سێجا غاز هه‌یه، 300 بۆ 400 ملیۆن پێ سێجا غازی زیاده ده‌بێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئێستا له كۆرمۆره‌وه كۆمپانیای دانه‌غاز بڕی 100 ملیۆن پێ سێجا غاز به كه‌ركوك ده‌دات.