دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق داواکاریی دەرکردنی فەرمانسالاریی (ئەمر وەلائی) لەسەر سکاڵای هەردوو پەرلەمانتار، محەمەد سلێمان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ و ئاسۆس عەلی لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕەتکردەوە.
ئاوێنە: سکاڵاکاران داوایان کردبوو بەشێوەیەکی کاتی کارکردن بە بڕیار و دەرەنجامەکانی دانیشتنی ڕۆژی ٤ـی تشرینی دووەمی پەرلەمانی کوردستان ڕابگیرێت تاوەکو یەکلاکردنەوەی کۆتایی دۆسیەکە، بەڵام دادگا داواکارییەکەیانی پەسەند نەکرد.
بەم بڕیارەی دادگای فیدراڵی، سەرجەم ڕێکار و بڕیارەکانی ئەو دانیشتنەی پەرلەمان وەک خۆیان بە کارایی دەمێننەوە، تاوەکو ئەو کاتەی دادگا لە دانیشتنەکانی داهاتوویدا بڕیاری کۆتایی لەسەر ناوەڕۆکی سکاڵاکان دەدات.