كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراق به قاچاخبردنی نه‌وت له جورف سه‌خر ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی شكاندوه كه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی چه‌ك واژۆیان كردبو.
ئاوێنه: كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چوینه ناو دانوستانه‌کانی ڕێکخستنه‌وه‌ی چه‌ک و رێککه‌وتنی سه‌روه‌رییمان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی چوارچێوە و حکومه‌ت ئیمزاكرد، به‌ڵام سه‌رۆکی حكومه‌ت رێككه‌وتنه‌كه‌ی شکاند و نوسینگه‌که‌ی ده‌ستی کرد به هه‌ڵبه‌ستنی درۆ له ڕێگه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی راپۆرتی هه‌ڵبه‌ستراو له که‌ناڵه ئیماراتی و سعودییه‌کان و هه‌ندێک که‌ناڵی ناوخۆیی و زوڕناژه‌نه‌كانیانه‌وه."
كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا راشیگه‌یاندوه "به‌م شێوه‌یه‌ش ڕوبه‌ڕوی گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی چه‌واشه‌کاری و گوشار بوینه‌وه بۆ ده‌ستبه‌رداربون له چه‌کی کەرامەت، ئه‌و چه‌که‌ی که سه‌روه‌ری و مافی عێراقییه‌کانی له چه‌ندین قۆناغدا مسۆگه‌رکرد."
هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی "دۆسیه‌ی نه‌وتی جورف نه‌سرو چه‌کی مقاوه‌مه ده‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی ململانێی سیاسی بن، ئێمە هەرگیز له‌م بنه‌مایه لاناده‌ین هه‌رچه‌ندیش گوشاره‌کانی ئیمارات، سعودیە و ئه‌مریكییه‌کان له ڕێگه‌ی حکومه‌ته‌کەی زه‌یدییه‌وه زیاتر بن، ئه‌و حکومه‌ته‌ی که خراپترین ڕێگای ستەمکارانە و پاساو بۆ مه‌به‌ستی تاوانبارکردنی که‌تیبه‌کانی حزبوڵا له دۆسیه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كاندا به‌کارده‌هێنێت که له به‌رامبەر راستییه‌کاندا خۆیان ناگرن."
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا "ئه‌و لیژنه پیشه‌یی و ته‌کنیکییه‌که‌ی که چوه جورف سه‌خر بۆ دڵنیابون له ڕاستی تۆمه‌ته‌کان، هیچ ده‌ستدرێژییه‌کی بۆ سه‌ر بۆرییه نه‌وتییه‌کان نه‌دۆزییه‌وە، ئه‌مه‌ش به ته‌واوی درۆبونی بانگەشەی قاچاخچێتی ده‌سه‌لمێنێت و هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی که به وێنه و پشکنینی مه‌یدانی به‌گه‌ڕخراون، بریتیین له تانکی سوتەمەنی و کارگه‌یه‌کی ساده کە سه‌دان کارگه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌وه له عێراقدا هەن و کار له‌سه‌ر باشترکردنی کوالێتی ده‌که‌ن، بۆ دابینکردنی پێداویستیی ئۆتۆمبێلە سه‌ربازییه‌کان، ئامێره قورسه‌کان، مۆلیده‌کانی گازوایل و ئامێره جه‌نگییه‌کان؛ بۆ پڕکردنه‌وەی که‌موکوڕی له قه‌یرانه‌کاندا یان که‌میی سوتەمەنیی وه‌رگیراو له حه‌شدی شه‌عبی بۆ کەرتی سه‌ربازیی هه‌ستیار كه له باکوری بابلەوە تاوەکو قائیم له‌سه‌ر سنوری عێراق و سوریا درێژ ده‌بێته‌وە، و ئه‌مه‌ش دوژمنان نیگه‌ران دەکات چونکە سه‌رکه‌وتنێک بۆ هێزی کۆنتڕۆڵکەر پێکدەهێنێت له دابینکردنی پێداویستییەکانیان بۆ پاراستنی ئه‌م کەرته گرنگە."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێک له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن - كه‌وا دانراوه ژمارەیه‌کیان دۆستن - وێنه‌ی ساخته‌ی تانکی سوتەمەنییان بڵاوکردۆته‌وه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان کردوە کە له‌لایه‌ن لیژنه‌که‌وه ده‌رچون، به‌ڵام راستیی بونی تانکییه‌کانی کارگه‌کە دیاره و ئێمە سیماکانیمان بۆ لیژنەکە نه‌شارده‌وه، به‌ڵکو هه‌ر له سه‌ره‌تاوە و هه‌تا ئێستاش ئاشکرا و نزیکن له رێگای سه‌ردانیکاران و ده‌زگا ئه‌منییه‌کانه‌وه، و له هێڵی بۆریی نه‌وتی جورف سه‌خره‌وه زیاتر له پێنج هه‌زار مەتر دورن."
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "له‌كاتێكدا که هیوادارین دادگای عێراقی دادپه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا بکات که سزادان ده‌یانگرێته‌وه به‌هۆی پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی لیژنه‌که بۆ تۆمه‌ته‌کان و نه‌گونجانی له‌گه‌ڵ خواستی هه‌ندێک که‌سدا، جارێکی تر داواکاریی خۆمان نوێ ده‌که‌ینه‌وه بۆ کردنه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی جددی له دۆسیه‌کانی گه‌نده‌ڵی خۆراكی سه‌ربازان، بڕگه‌کانی به‌شه‌خۆراک و گرێبه‌ستی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای (ئه‌دنوک)."