محەمەد فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی، یه‌كێك له‌و پەرلەمانتارانه‌ی یەکێتی كه بەشداری دانیشتنی كاراكردنه‌وه‌ی پەرلەمانی کوردستانی كرد ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شی په‌رله‌مان كرد.
ئاوێنه: کارزان محه‌مه‌د، سەرۆکی رێکخراوی ڕیزەڵت بۆ هەڵبژاردن، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌زاری سه‌رچاوه‌كانی نێوان بنه‌ماڵه‌ی كه‌ریم خان برادۆستی و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه بڵاویكرده‌وه، محه‌مه‌د فه‌یسه‌ڵ که‌ریم خان، کاندیدی ژمارە 5ی بازنەی هەولێر، بەبەدەست هێنانی 9،733 دەنگ وەکو دوەمی لیستی یەکێتی و ئەندامی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەی پەرلەمانی کوردستان کرد.
سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه وتوشیه‌تی، شوێنگرەوەی محه‌مه‌د فه‌یسه‌ڵ لەلیستی یەکێتی بازنەی هەولێر لوقمان وەردی، کاندیدی ژمارە(٢)ی بازنەی هەولێری یه‌كێتییه کە 4،606 دەنگی بەدەستهێنا لەهەڵبژاردنی خولی شەشەمیی پەرلەمانی کوردستان و هاوکات یەدەگی یەکەمی لیستەکەیە، کە ناوبراو بەرکۆتای ئافرەت کەوت بەناوی نیشتمان ناوپردانی بەبەدەستهێنانی كه 1،819 دەنگی به‌ده‌ستهێنابو.