شاسوار عه‌بدولواحید: سێ بژارده‌مان له‌به‌رده‌مدایه‌، سبه‌ی ده‌چینه‌وه‌ به‌غدا بۆ درێژه‌دان به‌ گفتوگۆكان
  2026-11-15     

شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێستا سێ بژارده‌یان له‌باره‌ی دۆخی هه‌رێم له‌به‌رده‌مدان و سبه‌ینێش ده‌چنه‌وه‌ به‌غدا بۆ درێژه‌دان به‌ گفتوگۆكان. ده‌شڵێت، له‌ به‌غدا به‌ مه‌سرور بارزانییان وتوه‌، یه‌ك مه‌تر هێز بجوڵێت، ئێمه‌ ته‌ده‌خول ده‌كه‌ین.

ئاوێنه‌: شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی دۆخی هه‌رێم وتی، ئێستا سێ بژارده‌ هه‌یه‌: بودجه‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ جیا بێت له‌ هه‌ولێرو دهۆك، بونی دو حكومه‌ت و دو سه‌رۆكی حكومه‌ت، دو هه‌رێم هه‌بێت، ده‌ستور ده‌ڵێ هه‌ر پارێزگایه‌ك داوا بكه‌ن ده‌توانن ببن به‌ هه‌رێم. من به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا نیم و له‌گه‌ڵ كوردستانێكی یه‌كگرتودام.

وتیشی "هه‌رچییه‌ك له‌ داهاتوودا روویدا ئه‌وه‌ لێی به‌رپرسه‌ كه‌ ده‌ستی گرتووه‌ به‌ كورسییه‌كه‌یه‌وه‌."

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "به‌شه‌خسی كاك بافڵم وتوه‌: ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ بودجه‌ی سه‌ربه‌خۆ بۆ سلێمانی، ئه‌وانه‌ی دژن ئه‌گه‌ر حوكمڕانییه‌كه‌مان باش بێت له‌گه‌ڵمان ده‌بن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌."

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد "سبه‌ینێ ده‌چینه‌وه‌ بۆ به‌غداو گفتوگۆكان ماویه‌تی."

سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ وتیشی "به‌شێك له‌ سه‌ركرده‌ عێراقییه‌كان راو تموحیان له‌ئێمه‌ زیاتر بو، ئه‌توانم هه‌ر ئه‌وه‌نه‌ بڵێم."

شاسوار عه‌بدولواحید باسی له‌وه‌ش كرد، "له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، مه‌سرور بارزانی لای كه‌سێك قسه‌یه‌كی كردبو، پێیان وتبو یه‌ك مه‌تر له‌ شوێنێك هێز بجوڵێت ئێمه‌ ته‌داخول ده‌كه‌ین. نه‌ك بۆ ئێوه‌، یه‌كێتیش هێز بجوڵێنێت ئێمه‌ ته‌داخول ده‌كه‌ین."

زۆرترین بینراو
خانه‌واده‌كه‌ی: هاوخه‌می به‌رفراوانی خه‌ڵك بۆ كۆچی مام عوسمان نیشانی دا كه‌ كه‌یسی سه‌رده‌شت هه‌ر به‌زیندویی ده‌مێنێته‌وه‌
مەلا بەختیار: خۆفرۆشەکانی سەردەمی بەعس‌و گەندەڵەکانی دوای راپەڕین مافی شانازیکردنیان بەسلێمانیەوە نیە
ڕوونکردنەوەیەک لە دانە غاز لەبارەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ
"قاچیان دەشکێنین": تورکیاو ئێران لەترس‌و دڵەڕاوکێدان بەهۆی هەنگاوێکی ترەمپەوە
رۆیتەرز: تره‌مپ به‌ راوێژكاره‌كانی وتوه‌، ئێران گێچه‌ڵ نه‌كات هێرشی سه‌ربازی ده‌ست پێ ناكه‌ینه‌وه‌
قەحتان ونداوی، کاندیدی بەرەی تورکمانی بە پارێزگاری کەرکوک هەڵبژێردرا
نرخی دراوه‌كان له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ
دادگای فیدراڵی دۆسیەی موڵکە حکومییەکانی لە بەرژەوەندیی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکلایی کردەوە
یەکێتیی ئەوروپا مەترسی نوێی سەربازی لەنێوان ئەمریکا و ئێران ئاشکرا دەکات
گرژییەکانی سوریا قووڵتر دەبنەوە؛ گروپێکی نزیک لە ئێران هەڕەشەی تیرۆرکردن لە فەرماندەکانی دیمەشق دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×