وه‌زیرێك له‌ حكومه‌تی هه‌رێم: تورکیا نیشتیمانی دایکە بۆ تورکمان
  2019-11-20       3171       

وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان لە بارەی ئەو خۆپیشاندانانەی کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی سەدان کەس لە عێراق رایگەیاند، ''حکوومەتی عێراق دەبێت بە زوترین کات چارەسەرێک بۆ کێشەکانی کەمی خزمەتگوزاری و گەندەڵی بدۆزیتەوە، ئەو خۆپیشاندانە بە ئامانجی گۆرینی حکوومەت، دەستور و سیستەمی عێراق لا ڕێ دەدات. ئێمەش پشتگیری لەوە ناکەین بەڵکو دەبێت بە شێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر بکرێت''.

ئاوێنه‌: ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراقی ئاماژەی بە گرینگی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا کرد وتی، ''ئەو بڕیارانەی کە تورکیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەیاندت گرینگن چونکە تورکیا لە رۆژهەڵاتی تاوەڕاستدا سەرکردەی ناوجەکەیە. تورکیا هەموو کات پشتیگیری لە تورکمانانانی ئەو ناوچەیە کردووە. بۆیە تورکیا بۆ تورکمان و ستەملێکراوان  نیشتیمانی دایکە''.

زانکۆی حاجی بەیرام وەلی لە ئەنقەرە کۆڕێکی لە ژێر ناونیشانی “عێراق دوای ساڵی ٢٠١١” رێکخست هاوکات وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند روونکردنەوەی دا. ئایدن مەعروف هەڵسەنگاندنێکی لە بارەی ئەو خۆپیشاندانانەی کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی سەدان کەس لە عێراق کد و رایگەیاند، ''داواکرییەکانی ئەو خۆپیشاندانەنەی کە بەم دواییە لە عێراق سەریهەڵدا ڕەوان. بە تایبەتی کەمی خزمەتگوزاری و وەستانەوە دژی گەنةدەڵکاران مافێکی ڕەوای خەڵکە. پێویستە حکوومەتی عێراق بە زووترین کات ئەو کێشانە چارەسەر بکات. ئەو خۆپیشاندانە بە ئامانجی گؤرینی حکوومەت، دەستور و سیستەمی عێراق لا ڕێ دەدات. ئێمەش پشتگیری لەوە ناکەین دەمانەوێت بە شیوەیەکی ئاشتیانە بگەنە چارەسەر''.

هاوکات ئایدن مەعروف دوای ئاماژە دان بەوەی کە تورکیا نیشتیمانی دایکە بۆ ستەملێکراوان وتیشی، ''ئەو بڕیارانەی کە تورکیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەیاندت گرینگن چونکە تورکیا لە رۆژهەڵاتی تاوەڕاستدا سەرکردەی ناوچەکەیە. بەر لە ئێستا تورکمان، کورد و مەسیحیەکان کە لەژێر مەرجی زۆر قوڕسدا دەژیان بێ  ئەوەی هیچ جیاکارییەک بکات جەندین یارمەتی گەورەی دان. لەگەڵ تورکیا پەیوەندییەکانمان تا بڵێی بەهێزە، تورکیا هەموو کات خاونداریەتی و پشتگیری تورکمانانی ئەو ناوچەیەی کردووە. تورکیا نیشتیمانی دایکە بۆ تورکمان و ستەملێکراوان''.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×