دەوڵەتی یاسا: رێگەنادەین هیچ رێككەوتنێكی نێوان حكومەتی ئێستای عێراق لەگەڵ هەرێم جێبەجێ بكرێت
  2019-12-04       1905       

پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ چواشەممە رایگەیاند، رێگەنادەن ھیچ رێککەوتنێکی حکومەتی ئێستای عێراق لەگەڵ ھەرێمی کوردستان، جێبەجێ بکرێت، چونکە حکومەتێکی کار بەڕێکەرە.

وێنە: مەنسور بعێجی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، حکومەتی ئێستای عێراق ناتوانێت ھیچ رێککەوتنێک لەگەڵ ھەرێمی کوردستان یان ھیچ لایەنێکی تردا ئەنجام بدات، چونکە حکومەتێکی کاربەڕێکەرەو مافی ئەوەی نییە رێککەوتنی لەو جۆرە بکات بەتایبەت لە پەیوەست بە نەوت و بودجەوە.

ئەوەشی خستەڕو کە مانەوەی حکومەتی ئێستای عێراق لەپێناو بەڕێکردنی کارەکانی وڵاتە تا ئەو کاتەی سەرۆک وەزیرانێکی نوێ دادەنرێت کە لە دەسەڵاتیدایە رێککەوتن ئەنجام بدات ئیدی لەگەڵ حکومەتی ھەرێم بێت یان ھەر لایەنێکی تر بەڵام لە ئێستادا ھەر رێککەوتنێک بکرێت ئێمە لە پەرلەمان رێگەی پێنادەین.

ئاماژەی بەوەشدا کە حکومەتی ھەرێم ھەوڵ دەدات رێککەوتنێکی نەوتی لەگەڵ حکومەتەکەی عادل عەبدولمەھدیدا لەم چەند رۆژەی تەمەنیدا کە ماوە، تێپەڕێنێت لەپێناو گەرەنتیکردنی شایستە داراییەکانی لە بوجەی ساڵی داھاتودا بەڵام ئێمە بە ھیچ شێوەیەک رێگە بەوە نادەین.

ھێمای بۆ ئەوەش کردوە ئەگەر حکومەتی ھەرێم نیازی باشە لەگەڵ حکومەتی ناوەندی دەبێت چاوەڕێ بکات تا سەرۆک وەزیرانی نوێ دادەنرێت و لەگەڵ ئەو لەسەر تەواوی بابەتە نەوتی و داراییەکان رێکبکەوێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×