وەزیری کشتوکاڵ لەسەر هاورده‌كردنی 10 هەزار تۆن دوگی بەستوو هاتەدەنگ
  2019-12-07       1019       
دوای ئەوەی پەرلەمانتارێک بڵاویکردوە بەنوسراوێکی ساختەی وەزیری کشتوکاڵ، بڕی 10 هەزار تۆن دوگی بەستوو هاوردەی هەرێم کراوە، وەزیری کشتوکاڵ لەسەر نوسراوەکە هاتە دەنگ و رایگەیاند رێکاری پێویست گیراوەتەبەر.

ئاوێنه‌: بێگەر تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی هەرێم لە پەیجی فەرمی خۆی رایگەیاند كەسێكی ساختەكار، بەنووسراوێكی ساختە هەوڵی هاوردەكردنی بڕێكی یەكجار زۆر دوگ (دوونگی مەڕ)ی بەستووی داوە.

ئاماژەی بەوەکردوە نووسراوەكە لەسەر كڵێشەیەكی ساختەو دروستكراو، جگە لە ساختەیی كڵێشەكەو لەیەكنەچوونی لەگەڵ كڵێشەی وەزارەتمان، دەقی نووسراوەكەش پڕە لە هەڵەی تەكنیكی و ئیداری زەق.

بێگەرد تاڵەبانی راشیگەیاندوە هەرزوو هەست بەساختەی نوسراوەكە كراوە، دەستكراوە بەلێكۆڵینەوەو رێكاری یاسایی پێویست گیراوە تەبەر‌و بەرەوپێشچوون هەیە، لەداهاتوو تەواوی وردەكاریەكە‌و ئەنجامەكەی رادەگەینێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردوە لە رۆژی 24 مانگی رابردوو لە رێگەی مەرزی باشماخەوە و بەنوسراوێکی وەزیری کشتوکاڵ، کۆمپانیایەک بەناوی (ئەنسکۆ) دە هەزار تەن دوگی بەستوی هێناوەتە ناوەوە.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×