2019-12-08   2239     
بەپێی ئامارێکی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل، هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە دوو مانگی رابردوودا 50% زیادیکردووە.
ئاوێنه: بازاڕی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل جوڵەی تێکەوتووە و نرخی ئۆتۆمبێلیش بەرزبووەتەوە، ئەمساڵ زیاتر لە 30 هەزار ئۆتۆمبێل هێنراونەتە هەرێمی کوردستان کە ساڵی رابردوو تەنها 16 هەزار بوو.
خاوەن پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل دەڵێن، ئۆتۆمبێلی ئەمریکی و کیلۆمەتر سفر لەلایەن هاونیشتمانییانەوە خواستی زیاتری لەسەرە.
حهسهن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گواستنەوەی زاخۆ رایدەگەیێنێت، رێنماییەکانی لۆگۆکردنی تەکسییەکان رۆڵی خۆی دەبینێت لە زیادبوونی رێژەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بۆ رێژەی لە 50%.
پێشانگەکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە زاخۆ باس لەوە دەکەن، خواست لەسەر کڕینی ئۆتۆمبێل زیادیکردووە و لە بازاڕەکاندا نرخی ئۆتۆمبێل بەرزبووەتەوە.