چۆن خۆمان بپارێزین لە ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزای بەراز؟
  2019-12-31       2489       
ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشی ئەنفلەوەنزای وەرزی (H1N1).

ئاوێنە: چۆن دەزانی تووشی نەخۆشی ئەنفلەوەنزا بوویت؟

ئەگەر تووشی تا هاتی، یان هەندێک جار لەرزیشی لەگەڵ دا بوو، هەستت بە بێهێزی و ماندووبوون و ژانەسەر و ئازاری ماسولکەکانی جەستەت کرد، یان کۆکە و پەسیوت هەبوو، ئەوانە نیشانەی ئەنفلەوەنزان.

ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزا چۆن بڵاو دەبێتەوە؟

• بە پریشکی کۆکین و پژمین و گفتوگۆ بڵاودەبێتەوە.

• هەروەها لە ژوورێکی داخراو بەو پریشک و گەردانەی کۆکین و پژمین کە لەناو هەوادا هەن بڵاودەبێتەوە.

• یان بەکارهێنانی کەل و پەلی تایبەتی کەسێک نەخۆش وەکو پەرداخ و کەوچک وکەرەستەی یاریکردن.

خۆپاراستن لە ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزا

١. دووربکەوێتەوە لە شوێنی ئاپۆرە و قەرەبالغی، ئەگەر ناچاربووی بچیتە ئەو شوێنانە، ئەوا باشترە دەمامکی پزیشکی بەکاربهێنی.

٢. ئەگەر کەسێک نەخۆشی ئەنفلەوەنزای هەبێت، باشتر وایە ئەو کەسە تا دەتوانێن لەماڵەوە بمێنێتەوە و پشوو بدات، ئەگەر بۆ چارەسەر نەبێت نەچیتە دەرەوە. ئەگەر هاتوو چووە دەرەوە ئەوا پێویستە دەم و لووتی بە جوانی دا بپۆشێت یان دەمامکی پزیشکی بەکار بهێنێت بۆئەوەی هاورێکانیشی تووش نەکات.

٣. دەبێت نەخۆشی ئەنفلەوەنزا لە کاتی پژمین و کۆکین دەم و لوتی بە دەستەسڕ دابپۆشێت، دەستی بە ئاو و سابوون بشوات، یان جێلی ئەلکهول بۆ خاوێن کردنەوە دةستى بەکاربهێنێت.

٤. هاندانی خەڵک بۆ دەست شووشتن بەبەردەوامی و بەکارهێنانی ئاو و سابوون یان بەکارهێنانی جێلی ئەلکهول بۆ خاوێن کردنەوە پێشنان خواردن و خواردنەو و دوای چوونە سەرئاو و یان لەکاتی گەرانەوە بۆ ماڵەوە.

٥. ئەگەر دەستت لە هەر روویەک دا، نابێ دەستت لە لووت و دەم و چاوت بدەیت.

٦. تا بکرێت خۆتان دوور بگرن لە رامووسان و ماچکردنی یەکتر.

٧. دوور کەوتنەوە لە جگەرە کێشان، بەرگریت بەرامبەر نەخۆشی ئەنفلەوەنزا زیاد دەکات.

٧. بایەخ بە هەوا گۆڕکێ بدە لە ژورەکەت، جارجارە پەنجەرەی ژورەکەت بکەوە.

٨. ئەگەر منداڵەکەت تووشی پەسیو یان ئەنفلەوەنزا هات، سەردانی ماڵان مەکە، چونکە نەخۆشییەکەی سەختتر دەبێت و مەترسیدارە.

١٠. کەل و پەلی تایبەت بە خۆت بەکاربهێنە وەکو جل و پەرداخ و کەوچک.

١١. لەکاتی نەخۆش کەوتن، هەوڵ بدە پتر شلەمەنی گەرم بخۆیتەوە.

١٢. بۆخۆپاراستن کلە نەخۆشی سەرما و ئەنفلەوەنزا، پێویستە خواردن و خواردنەوەی هاوسەنگ بخۆێت کە پر بێت لە ڤیتامینەکان وەکو سەوزە و میوە. وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×