2020-01-14   645     
باشاك ده‌میرتاش، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش
باشاك ده‌میرتاش، هاوسه‌ری سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ڕایدەگەیەنێت کە ڕەوشی ته‌ندروستی ده‌میرتاش باش نییه، بەڵام ھەوڵدەدات بەباشی خۆی پیشانبدات.
ئاوێنە: لەبارەی ڕەوشی تەندروستی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشوی پارتی دیموکرای گەلان -هه‌ده‌په، باشاك ده‌میرتاش بەكوردستان24ی راگەیاندووە، "ماوه‌ی مانگێكه ته‌ندروستی ده‌میرتاش باش نییه. ئەو ھەوڵدەدات بەباشی خۆی پیشان بدات، بەڵام ئەوەی من دەیبیبمو ھەستی پێدەكەم باش نییە".
ئەوەشی وتووە، "بەردەوام پشكنین‌و لێكۆڵینەوە بۆ نەخۆشیەكەی دەمیرتاش دەكرێت، بەڵام تائێستا نەخۆشیەكەی ئاشكرا نەكراوە. پزیشكەكانی خۆمان تێبینیان ھەیەو راپۆرتێك لەبارەی كەموڕییەكان بڵاودەكەنەوە. دوای راپۆرتەكە زانیاری دیكە بڵاودەكەنەوە".
باشاك ده‌میرتاش پێیوایە کە له‌توركیا سیستمی دادگایی تێكچووه، نەك بۆ دەمیرتاش بۆ خەڵكی دیكەش وایەو بەئاشكرا پێشێلكاریی دەكرێت.
بەتۆمەتی بانگەشەو یارمەتیدان ڕێکخراوی تیرۆریستی‌و سوکایەتیکردن بەسەرۆک کۆماری تورکیا، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌مانگی 10ی 2016وه ده‌ستگیركراوه‌و تائێستا له‌زینداندایه.