هەڵەبجە.. وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ماڵێک لەچەکی‌ کیمیاوی‌ خاوێن دەکاتەوە
  2020-01-14       1096       

بەپێی‌ راگەیەندراوێکی‌ وەزارەتی پێشمەرگە، سریەی بەرگری کیمیاویی وه‌زاره‌تەکە ماڵێکیان لەشاری‌ هەڵەبجە لەچەکی‌ کیمیاوی‌ خاوێن کردۆتەوە.

ئاوێنە: لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەفەرمانی وەزارەتی پێشمەرگەو لەسەر داوای کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، سریەی بەرگری کیمیاویی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ تیمێکی نارد بۆ هەڵەبجەی شەهید بەمەبەستی پشکنینی ماڵێک کە گومانی ژەهراوی بونی لێئەکرا بەهۆی پاشماوەی كاره‌ساتی کیمیابارانی ساڵی‌ 1988.

تیمی کیمیاوی بەوردی ماڵەکەو ژێرزەمینەکەیان پشکنی، بهچەند ئامێرێک کە تایبەتن بەئاشکراکردنی ماددە کیمیاوی و ژەهراویەکان، دواتر ماڵەکەیان خاوێن کردەوە، بەم شێوەیە دڵنیایی درا بەخاوەن ماڵ، کە هیچ پاشماوەو مه‌ترسیەکی چەکی کیمیاوی لەماڵەکەدا بوونی نەماوه‌.

لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "دوای ئه‌نجامدانی ئه‌م ئه‌ركه‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی، سریه‌ی به‌رگری كیمیاوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ لێدوانێكیان بۆ سه‌نته‌ری میدیا رایانگه‌یاند، سوپاسی لیوا روکن باسل، جێگری سەرۆکی دەستەی ئەرکان و هه‌روها سوپاسی پارێزگارو پۆلیسی هەڵەبجەو بەرپرسی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجەو بەرپرسی گروپی دادوەری کوردستان ده‌كه‌ین‌ كه‌ هاوكارمان بوونه‌ له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركه‌ماندا."
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×