وەزارەتی تەندروستی: مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر کوردستان نییە
  2020-01-25       2005       
ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە چین بڵاوبووەوە ھەڕەشە لە وڵاتان دەکات و گەیشتووتە فەرەنساش. وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووەتە مەترسیی راستەوخۆ بۆ سەر وڵاتانی رۆژھەڵاتی نێوەڕاست، بەڵام دەبێت ھاونیشتمانییان بەردەوامبن لە خۆپارێزی.

ئاوێنە: د. محەممەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ھەرچەندە تاوەکو ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی رۆژھەڵاتی نێوەڕاستدا بڵاونەبووەتەوە، بەڵام وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام لەگەڵ رێکخراوی تەندروستیی جیھانی و وەزارەتی تەندروستی عێراق لە پەیوەندیدایە بۆ ھەر ئەگەرێکی لەناکاو.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ھاونیشتمانییان بەردەوامبن لە خۆپارێزی "بەباشی دەزانین ھاونیشتمانییان گەشت بۆ ئەو وڵاتانە نەکەن کە ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا بڵاوبووەتەوە بەتایبەتی چین، چونکە ڤایرۆسەکە دەگوازرێتەوە و مەترسی تووشبوونیان ھەیە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×