2020-01-31   3907     
ئا: ئاوێنە
ئارام له‌زاری مام رۆسته‌مه‌وه:
خۆزگه خوێنده‌واریم هه‌بوایه راستی گه‌وره‌یی شه‌هید ئارامم بنوسیبایه، 37 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و شه‌هید كرا، له‌بیرمه كه ئێمه رۆشتین بۆ شوێنی شه‌هیدبونه‌كه‌ی شه‌و بو، ته‌رمه‌كه‌مان نه‌بینی، خه‌ڵكی گونده‌كه ته‌رمه‌كه‌یان بردبوه نێو مزگه‌وته‌كه‌وه، ئێمه نه‌ڕۆشتینه نێو گونده‌كه‌وه چونكه جاشی لێبو، هه‌ندێك ته‌قه‌مان له‌یه‌كتری كرد‌و گه‌ڕاینه‌وه.
جاشه‌كان به‌خه‌ڵكی گونده‌كه‌یان وتبو ئه‌وه كه‌سێكمان كوشتوه، نه‌یانزانیبو كاك ئارامه، خه‌ڵكی گونده‌كه‌ش نه‌یانوتبو فڵانه كه‌سه، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی نه‌به‌ن، وایان پیشاندابو هه‌ر نایناسن، ئه‌گه‌ر جاشه‌كان بیانزانیبایه كاك ئارامه ده‌یانبردو ره‌نگه له‌هه‌مو شاره‌كاندا بیانگێڕایه، چونكه ئه‌وكاته كاك ئارام به‌رپرسی یه‌كه‌می شۆڕشه‌كه بو.
كاك ئارام به‌ته‌نها له‌و گونده‌دا بو، جاشه‌كان گوند به‌گوند ده‌گه‌ڕان به‌دوای پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی هه‌ڵهاتو له‌سه‌ربازیی، ئیتر كاك ئارامیان بینیبو، ره‌نگه ئه‌گه‌ر له‌ماڵێكدا بمایه‌ته‌وه‌و ده‌رنه‌چوایه شه‌هیدنه‌كرایه.
ئه‌و كات ئارام به‌رپرسی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان بو، هه‌رچه‌نده ئه‌وكات له‌نێو یه‌كێتیدا كۆمه‌ڵه‌و بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیست‌و باڵی گشتی بونی هه‌بو، خه‌تی گشتیش كاتێك دروست بو كه مام جه‌لال هاته‌وه.
گله‌ییم هه‌یه له‌وه‌ی حه‌قبو ساڵانه له‌هه‌مو شوێنه‌كان یادی شه‌هید ئارام بكرایه‌ته‌وه، به‌ڕاستی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕش به‌شه گه‌وره‌كه‌ی به‌ر كاك ئارام ده‌كه‌وێت تاوه‌كو به‌رده‌وامیدانه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها زیندوبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و بو، هه‌رچه‌نده من ئه‌وكاته كۆمه‌ڵه نه‌بووم، پێموایه ئه‌گه‌ر ئه‌و بمایه وه‌زعی یه‌كێتی وای لێنه‌ده‌هات وه‌كو ئێستا، چونكه پیاوێك بو ده‌یتوانی قه‌ناعه‌ت به‌هه‌مو كه‌سێك بكات. هه‌رچه‌نده پیاوێكی شاریی بو، پێشتر ئه‌م شاخ‌و ئه‌و شاخی نه‌كردبو، پارتیزان نه‌بو، به‌ڵام زۆر چاونه‌ترس‌و دڵگه‌وره‌و له‌خۆبوردو بو، چه‌ندینجار كه كۆپته‌ر هاتبێته سه‌رمان قه‌ت نه‌مبینیبو بشڵه‌ژێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زۆر رۆشنبیر‌و قسه‌خۆش بو، هیچ كه‌سێكم نه‌بینیوه وه‌كو كاك ئارام چه‌ند قسه‌ت بۆ بكات لێی بێتاقه‌ت بی، حه‌زت ده‌كرد 24 كاتژمێر قسه‌ت بۆ بكات، له‌هه‌مو شۆڕش‌و ژیانمداو له‌نێو هه‌مو سیاسه‌تمه‌دارانی كورددا هیچ كه‌سێكم نه‌بینیوه تامی كاك ئارامی هه‌بێت‌و شان له‌شانی كاك ئارام بدات له‌روی رۆشنبیری‌و ئازایه‌تییه‌وه.