2020-02-13   1240     
سه‌دان ئافره‌ت له گۆڕه‌پانی ته‌حریر ناوه‌ندی به‌غدادی پایتەختی عێراق كۆببوونه‌وه و داوایانكرد له دیارییكردنی ئاینده‌ی وڵات‌دا خاوه‌ن بڕیاربن.
ئاوێنه: ئافره‌ته عێراقییه‌كان به وتنه‌وه دروشمی ''نه موقته‌دا نه هادی، وڵات ئازاد ده‌بێت'' ناڕه‌زایه‌تییان به‌رامبه‌ر موقته‌دا سه‌در، سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در و هادی عامری، سه‌ركرده‌ی فه‌یله‌قی به‌در نیشاندا و پرۆتستۆی گه‌نده‌ڵییان له وڵات كرد.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا كه قوتابیانیش پشتیوانی‌یان ده‌كرد، دروشمی “گیان و رۆحمان به فیدای عێراق ده‌كه‌ین”، ''ئه‌مڕۆ تامی گازی فرمێسك‌ڕێژ و سبه‌ینێ تامی ئازادیی ده‌كه‌ین'' وترانه‌وه.