وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق لەبارەی خوێندنی ئەمساڵ رونكردنەوە دەدات
  2020-03-21       639       

بەڕێوەبەری بەشی توێژینەوەو پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق رایگەیاند، بەهۆی بڵابوونەوەی كۆرۆناو راگرتنی دەوام، ئەوان ئەنجومەنی زانكۆو پەیمانگاكانیان ئاگاداركردۆتەوە كە سەرپەشكن لە گرتنەبەری پلانی جێگرەوە، بۆ قەرەبووكردنەوەی وانەكانی خوێندن.

ئاوێنه‌: یهاب ناجی، بەڕێوەبەری بەشی توێژینەوەو پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، داوایان لە وانەبێژان و سەرۆكایەتی زانكۆكان كردووە، هەوڵەكانیان چڕتربكەنەوە بۆ ئەوەی دواكەوتنی پرۆسەی خوێندن كاریگەری نەكاتە سەر كۆرسی دووەم، چونكە ئامانج گەیاندنی زانستەكەیە بە خوێندكاران.

ئاماژەی بەوەشكردوە، پڕۆسەی خوێندنی ئەلیكترۆنی كە لە ئێستادا بەشێك لە مامۆستایانی زنكۆ پەیڕەوی دەكەن، بەڵام ناتوانێت ببێتە جێگرەوەی خوێندنی ناو پۆلەكان.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەكانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق 208 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە لە وڵاتەكەدا تۆماركراوە، لەو ژمارەیەش 17 حاڵەتی گیان لەدەستدان و 44 حاڵەتی چاكبوونەوەی پەتاكە تۆماركراوە.

 
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×