2020-03-27   55081     
له‌كاردانه‌وه‌ی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی به‌ئیتاڵیا، عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان‌و عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز، ڕابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی هاوخه‌می بۆ مه‌لا كرێكار ده‌رده‌بڕن.
ئاوێنه: سایتی ڕه‌سمی عه‌لی باپیر بڵاویكردۆته‌وه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان په‌یوه‌ندیی كردووه به‌هاوسه‌ری مه‌لا كرێكار له‌نه‌رویج.
له‌هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، "له‌میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر هاوخه‌میی‌و هاوسۆزیی‌و ناڕه‌زایی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ده‌ربڕیی به‌رانبه‌ر ئه‌و زوڵم‌و ناهه‌قییه‌ی ده‌رهه‌ق به مامۆستا كرێكار ئه‌نجامدراوه‌و ته‌سلیمی وڵاتی ئیتاڵیا كراوه."
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، "هاوكات مامۆستا عه‌لی باپیر ئاماده‌یی خۆشی نیشاندا بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك كه ده‌كه‌ویته سه‌رشان‌و، ئومێدی خواست مامۆستا كرێكار‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ڕاستیین سه‌ركه‌وتووبن‌و، هه‌موو ئه‌و خۆسه‌پێن‌و زلهێزانه‌ش كه دژی هه‌ق‌و بانگخوازكارانی ئیسلامیی‌و ئازادیی خوازانن ڕسوابن."
راشیگه‌یاندووه، "له‌به‌رانبه‌ردا خانه‌واده‌ی مامۆستا كرێكار سوپاسی هه‌ڵوێستی مامۆستا عه‌لی باپیری كرد بۆ ده‌ربڕینی هاوسۆزیی‌و هاوخه‌میی به‌رانبه‌ر به‌و زوڵم‌و سته‌مه‌ی ده‌رهه‌ق به مامۆستا كرێكار كراوه."
دوێنێ پێنجشەممە، خالید رەنجدەر، برای مەلا كرێكار، لەهەژماری خۆی لەفەیسبوك رایگەیاند، "كەمێك پێش ئێستا وەزیری دادی نەرویج ڕایگەیاند کە مامۆستا کرێکاریان ڕەوانەی ئیتالیا کردوەو ئێستا لەئیتاڵیایە."
مەلا کرێکار (نەجمەدین فەرەج کەریم) لەلایەن دادگای ئیتالیاوە حوکمی ١٢ ساڵ زیندانیکردنی بەتۆمەتی پلاندانان بۆ کاری "تیرۆریستی" بەسەردا دراوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه مەکتەبی ڕابەری گشتی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردۆته‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
(حسبنا اللە ونعم الوکیل)
هەواڵی ڕادەست کردنی مامۆستا کرێکارمان پێ گەیشت بە ئیتالیا وێڕای ئیدانەکردنی لەم کاتە ناهەمووارەدا کە ئەوروپاو ئیتالیا بەتایبەت توشی گەورەترین قەیرانی تەندروستی بۆتەوەو ڕۆژانە سەدان کەس دەبنە قوربانی .. ئەمەلەکاتێک دایە کە کاربەدەستانی ئەو وڵاتە دەڵێن کۆنتڕۆڵیان لەدەست داوە .ئەم کارە بەگوماناوی و جێگەی نیگەرانی زۆر دەزانین بۆیە داوادەکەین حکومەتی ئیتالیا بەزوو ترین کات مامۆستا کرێکار ئازاد بکات و ژیانی نەخاتە بەر مەترسی کۆرونا ومەرگ خودانەخواستە،
ڕابەری گشتی وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ خانەوادەی بەڕێزیان هاوسۆزی بۆ مامۆستاکرێکار دەربڕی.
مەکتەبی ڕابەری گشتی
۲۷/۳/۲۰۲۰