پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە گوندێكی سەربە ناحیەی خەلیفان لەقەزای سۆران،
لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی برایەك برایەكی خۆی كوشت و خۆیشی برینداربو،
لەڕوداوەكەدا راوێژكارێكی سەرۆك كۆماری عێراق بریندار بوە.
ئاوێنە: مقه‌ده‌م شه‌ماڵ دێوارى، وته‌بێژى پۆلیسى سۆران به "خه‌ندان"ى
راگه‌یاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شه‌ممه دواى ئه‌وه‌ى دو برا ده‌بێته ده‌ماقاڵێیان
شه‌ڕه‌كه ده‌چێته ماڵى سەروەت حسێن ئاغا سورچی كه راوێژكارى سه‌رۆك كۆمارى عێراقه،
یه‌كێكیان براكه‌ى ده‌كوژێت و ئه‌وى دیكه‌ش بریندار ده‌بێت و هەروەها راوێژكاره‌كه‌ى
سه‌رۆك كۆماریش بریندارده‌بێت.
وته‌بێژى پۆلیسى سۆران راشیگه‌یاند،"له ئێستادا ئه‌و كه‌سه‌ى تۆمه‌تباره
به كوشتنى براكه‌ى له نه‌خۆشخانه ده‌ستبه‌سه‌ره."
سه‌باره‌ت به هۆكارى روداوه‌كه رایگه‌یاند"روداوه‌كه به‌هۆى كێشه‌یه‌كى
كۆمه‌ڵایه‌تى دروست بوه، له‌ئێستادا پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌ستپێكردوه بۆ زانینى
هۆكارى راسته‌قینه‌ى روداوه‌كه."
روداوه‌كه لە گوندی "کەلەکینی سەرچیا" له ناحیه‌ى خه‌لیفان رویداوه، ئه‌و كه‌سه‌ى كوژراوه ناوى (ع. م. ص.)و له‌ئێستاشدا
راوێژكاره‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پزیشكى
ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى هه‌ولێر كراوه‌و ته‌ندروستى باشه.