2020-03-31   2937     
مه‌لا كرێكار
خالید ره‌نجده‌ر، برای مه‌لا كرێكار ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه نیگه‌رانن‌و ترسیان هه‌یه ئیتاڵیا مه‌لا كرێكاری ڕاده‌ستی ئه‌رده‌ن یان عێراق یان ئه‌مریكا كردبێت.
ئاوێنه: خالید ره‌نجده‌ر لهڕونكردنهوهیهكدا ڕایگه‌یاندووه، "نەرویجییە تاوانبارەکان ئەمڕۆ کتێب‌و جل‌و بەرگەکانی مامۆستا کرێکاریان داینەوە. ئەو دڕاندانە نەیانهێشتووە ئەو پارەی هەیبووە لەگەڵ خۆی بیبات. هەروەها دەرمانی شەکرەو پاڵەپەستۆی خوێنەکەیان نەداوەتێو بێ شەرمانە داویانەتەوە بەمنداڵەکانی ... مامۆستا كرێكار ته‌مه‌نی 63 ساڵه‌و نه‌خۆشی شه‌كره‌و په‌ستانی خوێنی له‌گه‌ڵدایه."
راشیگه‌یاندووه، "دو ڕۆژەی هەوڵی ئەوە دەدەین پەیوەندی بەزیندانەکەی ڕۆماوە بکەین بۆ ئەوەی بڕێک پارەو ناوی دەرماکانیان بدەینێ، بەڵام نەئەوان لەئێمە تێدەگەنو نەئێمەش لەوان تێدەگەین. ئێستا نیگەرانی ئەوەین کە بەدزییەوە تەسلیم بەئەردەن یان ئەمریکا یان عێراقیان کردبێت."
رۆژی 2020/3/26، وەزیری دادی نەرویج ڕایگه‌یاند كه مەلا کرێکار (نەجمەدین فەرەج کەریم)یان ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیتاڵیا كردووه، به‌و پێیه‌ی ناوبراو لەلایەن دادگای ئیتاڵیاوە حوکمی 12 ساڵ زیندانیکردنی بەتۆمەتی پلاندانان بۆ کاری "تیرۆریستی" بەسەردا دراوە.