مه‌رزی ته‌وێڵه‌ و كێلێ ته‌نها بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌كرێنه‌وه
  2020-04-28       492       

وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیارێكی له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی هه‌ردو دەروازه‌ی سنوری ته‌وێڵه‌ و كێلێ ده‌ركرد و رایگه‌یاند، ته‌نها بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌كرێنه‌وه‌.

ئاوێنه‌: به‌گوێره‌ی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، كه‌ واژۆی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وەزیری ناوخۆی له‌سه‌ره‌، بڕیاردراوه‌ به‌كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنوری ته‌وێله‌ی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، ده‌روازه‌ی سنوری كێلێ له‌ سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین ته‌نها بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی.

له‌نوسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕو، پێویسته‌ گشت رێكاره‌ ته‌ندروستیه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ستنیشانكراوه‌ په‌یڕه‌و بكرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هیچ گه‌شتیارێك رێگای پێنادرێت له‌و دو ده‌روازه‌ سنوریه‌ گه‌شت بكات بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران یان بگه‌ڕێته‌وه‌ به‌بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زیری ناوخۆ، بڕیاره‌كه‌ش له ‌ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێت.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×