2020-05-05   525     
زانکۆی جۆنز هۆبکنزی ئەمریکا بڵاویکردەوە لە 24 کاتژمێری رابردوودا هەزار و 15 کەسی دیکە بە هۆی کۆرۆناوە لەم وڵاته گیانیان لەدەستداوە.
ئاوێنە: لە سەرەتای مانگی رابروو بەملاوە ئەمە کەمترین ژمارەی قوربانیانی ئەمریکا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە٢٤ کاتژمێر دایە.
هەتا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک و 212 هەزار کەس لە ئەمریکا تووشی کۆرۆنا بوون و نزیکەی 70 هەزار کەسیش بە هۆی ئەم پەتایە گیانیان لەدەستداوە.
بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا هەروەها زیانێکی زۆری بە ئابووریی ئەمریکا گەیاندووە و بەشێکی بەرچاوی کۆمپانیاکان لەکار کەوتوون و بە دەیان هەزار کرێکاریش بێکار بوونە.