وەزیری گواستنەوەى عێراق: نازانین پارەى فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بۆ کوێ دەڕوات
  2020-05-21       858       

ناسر بەندەر، وەزیری نوێی گواستنەوەى عێراق ڕایگەیاند، داهاتی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەچن بۆ چەند لایەنێکی نادیار و دەڵێت، تائێستا یەک دینارمان لە داهاتی فڕۆکەخانەکان بەدەست نەگەیشتووە.  

ناسر بەندەر لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، "وەزارەتی گواستنەوەى عێراق یەک دیناری لە داهاتی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانییەوە وەرنەگرتووە لەکاتێکدا ڕەزامەندییە فەرمییەکان و مەرجەکان لە ناوەندەوە دەردەچن."  

"بەڵام بەداخەوە نازانین پارەى فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بۆ کوێ دەڕوات و جموجوڵی جدییمان دەستپێکردووە لەو بارەیەوە."  

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ "دوای دوو مانگی تر فڕۆکەخانەى کەرکوک دەکرێتەوە، بەڵام فڕۆکەخانەى موسڵ بەهۆی چەند هۆکارێکی هونەرییەوە ناتوانین لەئێستا بیکەینەوە."  
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×