كۆمه‌ڵی ئیسلامی داوا له‌پارتی‌ ده‌كات پابەندی داواكارییه‌كه‌ی‌ مه‌سرور بارزانی‌ بن
  2020-05-22       1377       
محه‌مه‌د حه‌كیم
كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان داوا له‌پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ده‌كات پابەندی داواكارییه‌كه‌ی‌ مه‌سرور بارزانی‌ بن.

ئاوێنه‌: مه‌سرور بارزانی‌، سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌په‌یامێكی‌ ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه‌و له‌به‌شێكیدا داوای‌ لەهەموو لایەنەکان كرد كه‌ بەگیانی هەستکردن بەبەرپرسیارێتی، هاوکاریان بن‌و یەکڕیزی ناوخۆیی بپارێزن.

له‌به‌رامبه‌ردا محه‌مه‌د حه‌كیم، كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت، "ئێمەش داوا ئەکەین بەڕێز کاک مەسرور بارزانی‌و پارتی دیموکراتی کوردستان پابەندی ئەم داوایەی سەرۆکی حکومەت بن، لەکورستان‌و لەبەغدا!".

بارزانی‌ وتیشی‌، "بەتایبەتی داوا لەنوێنەرانی هەرێمی کوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەم، بەرژەوەندی تەسکی شەخسی‌و ململانێی حیزبایەتی بەلاوە بنێن‌و هاوهەڵوێست بن لەداکۆکیکردن لەمافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×