هەشت كەسی دیكە لە سلێمانی توشی كۆرۆنا بون
  2020-05-23       376       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان توشبونی هەشت كەسی دیكەی بە كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند كە حەوتیان دانیشتوی ناو شاری سلێمانین و ئەویدیكەیان دانیشتوی قەزای رانیەیە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمشەو شەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، هەشت توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران كە پێكدێن لە پێنج ئافرەتی تەمەن ٦٧ و ٤٧ و ٤٧ و ٣٨ و ٣٧ ساڵ و سێ پیاو تەمەن ٥٧ و ٣٧ و ٢٦ ساڵ.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە توشبوەكان تەنها یەکێکیان بەرکەوتوی توشبوی پێشوەو دانیشتوی شاری سلێمانیەو یەکێکی تر گەشتی دەرەوەی وڵاتی کردوە دانیشتوی قەزای ڕانیەیە و شەش توشبوەکەی تر بەهۆی بونی نیشانەکانی نەخۆشی پشکنینی تاقیگەیان بۆ کراوەو پۆزەتیڤ دەرچون و دانیشتوی شاری سلێمانین.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×