دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانیەكان رەتدەكرێتەوە
  2020-05-25       665       
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراقی، هەواڵی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانیەكان لەمانگی حوزەیرانی داهاتوو رەتدەكاتەوە.

ئاوێنه‌: جهاد كازم وتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراقی رایگەیاندوە:" تەواوی ئەو هەواڵانەی باس دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانیەكان دەكەنەوە دوورن لەراستیەوە".

رونیكردوەتەوە:" بڕیاری درێژكردنەوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانیەكان  تاكو 31-ی ئایار بەردەوام دەبێت، دواتر بەپێی رێنماییە تەندروستیەكان گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت و بڕیاری درێژكردنەوەی راگرتنەكە یان هەر بڕیارێكی تر ئاشكرا دەكرێت". 

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×