نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا دادەبەزێت
  2020-05-25       677       

بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان چین و ئەمریکا لەبارەی پرسی ئاسایشی هۆنکۆنگ و ئەگەری سەپاندنی سزا بەسەر چیندا لەلایەن ئەمریکاوە، نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا کەمێک دابەزینی بەخۆوە بینی.
 
ئاوێنه‌: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت ١٩ سەنت دابەزیوە کە ڕێژەی لەسەدا 0.5-ی نرخەکەی پێشویەتی، بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتۆتە  ٣٤.٩٤ دۆلار .

هاوکات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی تەکساسی ئەمریکا ٦ دۆلار بەرزبوەتەوە کە لەسەدا ٠.٢-ی نرخی پێشویەتی  و بەوەش هەر بەرمیلێک لەبازاڕەکانی نەوتی جیهاندا بە ٣٣.١٩ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.

 

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×