لە یەك رۆژدا 34 توشبوی كۆرۆنا لەهەرێم تۆماركران
  2020-05-28       535       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 34 حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون كە 22 توشبویان لە پارێزگای سلێمانی و 12 توشبویان لە پارێزگای هەولێرن.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمشەو پێنجشەممە، لە راگەیەندراوی ژمارەی 94ی خۆیدا ئاشكرایكرد: لەماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردودا؛ (٩٨٥) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٤٥٤) هەولێر، (٢٢٨) سلێمانی، (٣٠٣) دهۆك. دەرەنجام (٣٤) توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆمار کران.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە 12 لە توشبوەكان لە پارێزگای هەولێر تۆماركراون كە پێكدێن لە: (٥) پیاو تەمەنیان (٥٥)، (٥١)، (٥١)، (٥٠)، (٣١) ساڵ و (٥) ئافرەت تەمەنیان (٢٩)، (٢٦)، (٢٤)، (٢٣)، (٢٣) ساڵ و (٢) کچی گەنج تەمەنیان (١٨)، (١٨) ساڵ، كە حەوت لە توشبوان بەرکەوتوی توشبوانی پێشون، پێنج لە توشبوان بەهۆی بونی نیشانەکانی نەخۆشی سەردانی نەخۆشخانەیان کردوە، شەش لە توشبوان دانیشتوی ناحیەی عەنکاوەن، شەش توشبوی تر دانیشتوی گەڕەکەکانی گولان و کامەران ستی و کۆمەڵگای پیرزین و بنەسڵاوەن.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە 22 لە توشبوەكان لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراون كە پێكدێن لە: (١٢) پیاو تەمەنیان (٦٩)، (٦٣)، (٥٩)، (٥٧)، (٤٧)، (٤٣)، (٤١)، (٣٧)، (٣٠)، (٢٩)، (٢٩)، (٢٦) ساڵ و (٩) ئافرەت تەمەنیان (٦٩)، (٥٨)، (٤٨)، (٤١)، (٤١)، (٣٩)، (٣٢)، (٢٩)، (٢١) ساڵ و کوڕێکی گەنج تەمەن (١٥) ساڵ، كە (٨) توشبویان بەرکەوتوی توشبوانی پێشون، (١٤) توشبویان نیشانەی نەخۆشییەكەیان ھەیە، (٢١) توشبویان دانیشتوی ناو شاری سلێمانین و یەك و توشبوشیان دانیشتوی وارماوایە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە بەوەش کۆی گشتی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە (٥٦٦) توشبو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیەو (٤٠٩) نەخۆش چاکبوەتەوەو ئێستاش تەنها (١٥٢) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕو كە کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراون لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (٧٢١٢٢) پشکنین بون.


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×