یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و یەكگرتوی ئیسلامی داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەن بیری جددی لە چارەسەركردنی ریشەیی بژێوی و قوتی هاوڵاتیانی بەگشتی و موچەخۆران بەتایبەتی بكاتەوە.
ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە، ھاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌باشان به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پێشوازیانكرد له سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی و وه‌فدێكی باڵای ئەو حزبە.
بەپێی راگەیاندنی یەكێتی، لهدیدارەكە ته‌ئكیدكرایه‌وه له فراوانكردنی ئاسۆی ھاریكاری و ھه‌ماھه‌نگی ھاوبه‌ش له‌نێوان ھهردولایهنی دۆستدا، به‌جۆرێك خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی ھه‌رێم بگه‌یه‌نێت، وێڕای پێویستی لێكگه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌ری ته‌واوی كێشه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان، تا ئاشتی و سه‌قامگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر به‌رقه‌راربێت.
ھهرلهدانیشتنهكهدا دیالۆگ و زمانی ھاوبه‌ش بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌كه‌و له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی ھاوبه‌ش له بڕیار‌و ئاڕاسته سیاسییه‌كان دوپاتكرایه‌وه‌و داوا له‌ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنیش كرا بیری جددی له‌چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی بژێوی و قوتی ھاوڵاتیان به‌گشتی و موچه‌خۆران به‌تایبه‌ت بكاته‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ھهرگۆڕانكارییهكیش ھاوڵاتیانی ھه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت زهرەرمهندنهبن و ھه‌ر چاكسازییه‌كیش بكرێت پێویسته وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی داخوازی و پێویستییه‌كانی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بێت.
له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی سیاسی و ئابوری و ته‌ندروستی ھه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كۆی ھاوكێشه‌كان كرا‌و بیروبۆچونیان له‌باره‌وه ئاڵوگۆڕكرا .