له‌سلێمانی باری تەندروستی ٣٠ توشبوی كۆرۆنا ناجێگیره‌
  2020-05-31       831       

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات بە هاووڵاتیان لەبارەی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی خۆپارێزی و دەشڵێت: “دۆخی تەندروستی نەخۆشێك ناجێگیرە”.

ئاوێنه‌: د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی باری تەندروستی ناجێگیرە و ۳۰ توشبووش نیشانەی قورسی ڤایرۆسەكەیان هەیە.

د. یاد نەقشبەندی داوا لە هاووڵاتیان دەكات پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن و دەشڵێت: “تكایە پابەندبن”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە سێ‌ ڕۆژی ڕابردوودا لە سلێمانی ژمارەیەكی زۆری تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و دوێنێ‌-ش كوڕێكی گەنجی تەمەن 37 ساڵ بەو نەخۆشییە گیانی لەدەستدا و وەك بەرپرسانی تەندروستی-ش دەڵێن: “دۆۆخەكە مەترسیدارە”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×