وەزارەتی تەندروستی: چوار توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانیانلەدەستدا
  2020-06-02       538       

وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ چوار توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا له‌سلێمانی‌‌و چه‌مچه‌ماڵ گیانیانلەدەستداوه‌.

ئاوێنه‌: له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌دا هاتووه‌، چوار توشبوی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 گیانیانلەدەستدا، سێ پیاو تەمەن ٧٥ و ٥٨ و ٥٢ ساڵ‌و ئافرەتێك تەمەن ٧٠ ساڵ.

وەزارەتی تەندروستی راشیگه‌یاندووه‌، سێ لەخوالێخۆشبووان دانیشتوی ناو شاری سلێمانین. یەک خوالێخۆشبو دانیشتوی قەزای چەمچەماڵە.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×