حەسەن کەعبی: دەستبردن بۆ مووچەی مووچەخۆران پێچەوانەی یاسایە
  2020-06-08       466       

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، حەسەن کەعبی، “هەوڵی حکوومەت بۆ کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران، کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی پێچەوانەی یاساییە”.

ئاوێنه‌: حەسەن کەعبی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە هەوڵی حکوومەت بە دەستبردن بۆ مووچەی فەرمانبەران، کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی رەت دەکاتەوە و راشیگەیاندووە کە ئەو هەوڵەی حکوومەت پێچەوانەی یاسایە.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، حەسەن کەعبی داوای لە حکوومەت کردووە بەدواداچوون بۆ ژمارەیەک دۆسیە بکات کە بەهۆیەوە داهاتێکی زۆر بۆ گەنجینەی وڵات دەگەڕێتەوە لەوانە دۆسیەکانی گێرانەوەی پارە دزراوەکان لەلایەن گەندەڵکارانەوە، کەمکردنەوەی مووچەی پڵە باڵاکان و داهاتی دەروازە سنوورییەکان.

ئەمەیش لە کاتێکدایە کە پێشتر سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ئەوەی رایگەیاندووە کە رێگەنادەن چارەسەری قەیرانی دارایی لەسەر حیسابی مافی فەرمانبەران بێت و باسی لەوەیشکردبوو کە مووچەی سەرۆکایەتییەکان و پلە تایبەتەکان کەم دەکەنەوە.
به‌شی بكه‌ لە
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×