2020-06-09   780     
نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌مه رایگه‌یاند، به‌رده‌وام راسپارده و رێنمایی نوێ پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ریشی هه‌یه ئه‌و شه‌پۆله تا زستانی داهاتو به‌رده‌وامبێت.
ئاوێنە: ئه‌دهه‌م ئیسماعیل، نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌به‌غدا رایگه‌یاند، تا ئێستاش له‌گه‌ڵ زیادبونی ژماره‌ی توشبوان و گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌شێك له‌هاوڵاتیان گومانیان له‌هه‌بونی ڤایرۆسه‌كه هه‌یه، ئه‌و رێكار و بڕیارانه‌شی له چه‌ند رۆژی رابردودا گیراونه‌ته‌به‌ر هه‌نگاوی گرنگن بۆ به‌رگرتن له‌زیاتر ته‌ششه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسه‌كه، به‌ڵام ده‌بێت رێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ توندبكرێنه‌وه.
باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌و رێكار و هه‌نگانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقه‌وه گیراونه‌ته‌به‌ر و سه‌رجه‌میان دروستن، به‌ڵام هاوڵاتیان پابه‌ندی بڕیار و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی نین و گومانیان له راستی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه هه‌یه.
نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له عێراق ئاشكراشیكردوه، رێژه‌ی داڕوخانی سیستمی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ زیادبونی ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێچه‌وانه‌یه، ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌مان دۆخی ئێران و توركیا دوباره ببێته‌وه ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بن.
ئه‌دهه‌م ئیسماعیل باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌و شه‌پۆله‌ی ئێستا عێراقی گرتوه‌ته‌وه، تا زستانی داهاتو به‌رده‌وام بێت ئه‌گه‌ر تا ئه‌وكاته ڤاكسێنێكی دژه كۆرۆنا نه‌دۆزرێته‌وه.
نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌به‌غدا باسی له هاوكاریه‌كانیشیان بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی كردوه و رایگه‌یاندوه، به‌رده‌وام راسپارده و رێنمایی نوێ پێشكه‌ش به‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌كه‌ن.