2020-06-09   2709     
له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدان‌و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌جیهان‌و هه‌رێمی كوردستان، كۆمپانیای پایۆنیر كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی له‌شاری سلێمانییه، هه‌ردو ده‌رمانی (HYDROXYCHLOROQUINE) و (AZITHROMYCIN) بۆ چاره‌سه‌ركردنی توشبووانی كۆرۆنا به‌رهه‌مهێنا، به‌وته‌ی به‌رپرسانی كۆمپانیاكه‌و ته‌ندروستی هه‌رێم، ده‌رمانه‌كان كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر به‌شێك له‌توشبووه‌كان هه‌بوه‌و چاره‌سه‌ری كردون.
ئا: ئاوێنه
بۆیه‌كه‌مجار رۆژی 2020/3/19 دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ده‌رمانی (HYDROXYCHLOROQUINE) كه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی مەلاریایه، بەھەندێك گۆرانکارییەوە بۆ چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاردەھێنن‌و داواشی له‌هه‌مو وڵاتانی جیهان كرد كه ده‌رمانه‌كه وه‌ك تاكه چاره‌سه‌ر بۆ توشبووانی كۆرۆنا به‌كاربهێنن.
دواتر‌و له‌مانگی ئاداری ئه‌مساڵدا كۆمپانیای پایۆنیر كه كۆمپانیایه‌كی ده‌رمانی خۆماڵییه‌و بنكه‌ی سه‌ره‌كی له‌شاری سلێمانییه، به‌رهه‌مهێنانی هه‌ردو ده‌رمانی (HYDROXYCHLOROQUINE) و (AZITHROMYCIN) بۆ چاره‌سه‌ركردنی توشبووانی كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی توشبووانی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی‌و شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی، هاوڵاتیان له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئایا بۆچی ئه‌و ده‌رمانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی توشبووان به‌كارناهێنرێت؟
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌كۆمپانیای پایۆنیر ئه‌وه‌ی بۆ ئاوێنه ڕونكرده‌وه كه ئه‌و ده‌رمانه‌ی ئه‌وان دروستیانكردووه، داهێنانی كۆمپانیای پایۆنیر نه‌بووه، "واته ده‌رمانێك نه‌بو له‌وڵاتانی دیكه‌ی جیهاندا نه‌بێت‌و ئێمه بیدۆزینه‌وه‌و دروستی بكه‌ین بڵێن بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ده‌بێت".
وتیشی، "ئێمه كۆمپانیایه‌كی جێنه‌ریكین، واته سه‌یری كۆمپانیا جیهانییه‌كان ده‌كه‌ین بزانین له‌وڵاتان چی ده‌گوزه‌رێت، ئایا چ ده‌رمانێك باشه بۆ هه‌ر نه‌خۆشییه‌كی دیاركراوو ئه‌وان له‌ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی گه‌وره پێی گه‌یشتون تا بتوانین ئێمه‌ش بۆ هاوڵاتیانی خۆمانی دروستبكه‌ین‌و سودی لێ وه‌ربگرین".
سه‌رچاوه‌كه‌ی كۆمپانیای پایۆنیر وتی، له‌م ڕوه‌وه، له‌سه‌رده‌می بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ده‌رمان له‌جیهاندا دوای لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی مادده‌ی (HYDROXYCHLOROQUINE) كه چه‌نده‌ها ساڵه به‌رهه‌مهاتووه‌و دۆزراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشی مه‌لاریا به‌كارده‌هێنرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و مادده‌یه له‌سه‌ر نه‌خۆشی مه‌لاریا زۆر باشبووه، چونكه به‌شێك له‌نیشانه‌كانی نه‌خۆشی كۆرۆناش هه‌مان نیشانه‌كانی نه‌خۆشی مه‌لاریایان هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه گه‌یشتنه ئه‌و بڕیاره‌ی مادده‌كه به‌كاربهێنن بۆ نه‌خۆشانی كۆرۆنا، دواتر ده‌رمانه‌كه یه‌كه‌مجار له‌چین تاقیكرایه‌وه‌و زانا‌و پزیشكه‌كانی چین ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه به‌ڵێ ده‌رمانه‌كه سودی هه‌بووه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه دواتر دۆناڵد تره‌م، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاپۆرته‌كانی ڕێكخراوی (FDA) داوای له‌هه‌مو وڵاتانی جیهان كرد كه مادده‌ی (HYDROXYCHLOROQUINE) وه‌ك تاكه چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشانی كۆرۆنا به‌كاربهێنن تا دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا، واته ئه‌م ده‌رمانه به‌تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی توشبووانی كۆرۆنا دروستنه‌كراوه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی كۆمپانیای پایۆنیر ئه‌وه‌شی وت، "بۆیه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌هه‌مو جیهاندا بڕیاردرا ده‌رمانه‌كه بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا به‌كاربهێنرێت، بۆیه كۆمپانیای پایۆنیر به‌و ئه‌ركه هه‌ستاو مادده خامه‌كه‌ی له‌وڵاتانه‌وه كڕی‌و هێنایی‌و لێره ده‌رمانه‌كه‌ی لێ دروستكرد‌و به‌رهه‌میهێنا، به‌هه‌مان كوالێتی كه له‌وڵاتانی جیهان به‌رهه‌مده‌هێنرێت‌و هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بو، به‌بێ به‌رامبه‌ریش درا به‌هه‌مو نه‌خۆشخانه‌كانی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان".
جه‌ختیله‌وه‌شكرده‌وه كه كۆمپانیای پایۆنیر ڕێژه‌یه‌كی باش له‌ده‌رمانه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێناوه، زیاتر له‌و پێشبینی‌و خه‌مڵاندنانه‌ی كه بۆ ڕێژه‌ی توشبووانی كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا كراوه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی تا چه‌ند سود له‌ده‌رمانه‌كه وه‌رگیراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی توشبوانی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان، سه‌رچاوه‌كه‌ی كۆمپانیای پایۆنیر ده‌ڵێت، "توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا چوار پله‌ی هه‌یه، بۆنمونه كاتێك چوار كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بێت هه‌ریه‌كه‌یان له‌پله‌یه‌كدا توشی ڤایرۆسه‌كه بون‌و نیشانه‌كانی ڤایرۆسه‌كه‌و كاریگه‌ریی له‌سه‌ریان له‌نه‌خۆشێكه‌وه بۆ نه‌خۆشێكی تر جیاوازه، واته ئه‌م ده‌رمانه ته‌نها بۆ دو پله، یان بۆ دو جۆر توشبوی كۆرۆنا به‌كارده‌هێنرێت، مه‌رج نییه ده‌رمانه‌كه بدرێت به‌هه‌مو توشبویه‌كی كۆرۆنا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه به‌وته‌ی به‌رپرسانی ته‌ندروستی هه‌رێم، به‌شێك له‌و نه‌خۆشانه‌ی چاكده‌بنه‌وه به‌هۆی ئه‌م ده‌رمانه‌وه چاكبونه‌ته‌وه،
لای خۆیه‌وه د. سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌چه‌ند لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی له‌وه‌كردۆته‌وه كه ده‌رمانه‌كه سودی هه‌بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له‌نه‌خۆشه‌كانی كۆرۆناو تائێستا له‌نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به‌چاره‌كردنی توشبووانی كۆرۆنا به‌كارده‌هێنرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی كۆمپانیای پایۆنیر خاڵه باشه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانه‌كه به‌مشێوه‌یه بۆ ئاوێنه ده‌خاته‌ڕو: "به‌رهه‌مێكی ناوخۆیی بو، حكومه‌تی هه‌رێم‌و عێراق ناچار نه‌بو داوای ده‌رمانه‌كه له‌وڵاتانی جیهان‌و ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی بكات، هه‌روه‌ها به‌بێ به‌رامبه‌ر درا به‌نه‌خۆشخانه‌كان، له‌كاتێكدا پێشتر حكومه‌ت یه‌ك پاكه‌تی له‌و ده‌رمانه له‌بازاردا به 10 دۆلار ده‌كڕی.
راشیگه‌یاند، "جگه له‌ده‌رمانی (HYDROXYCHLOROQUINE)، كۆمپایاكه‌مان به‌هه‌مان بڕو ڕێژه ده‌رمانی (AZITHROMYCIN)مان بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان دابینكردوه، چونكه كه‌سێك كه توشی كۆرۆنا ده‌بێت پێویسته كۆمه‌ڵێك ده‌رمانی بدرێتێ، بۆنمونه (AZITHROMYCIN) دژه به‌كتریایه‌و ده‌بێت بدرێت به‌توشبووه‌كان، بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك نیشانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان، له‌هه‌مانكاتدا ده‌رمانی پاراسیتۆڵمان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان دابینكردووه كه له‌شێوه‌ی موغه‌زیی ده‌درێت به‌نه‌خۆشه‌كان، جگه له‌وه‌ش حه‌بی ئازارشكێنیشمان بۆ دابینكردون، واته كۆمپایای پایۆنیر چوار به‌رهه‌م‌و ده‌رمانی به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆ نه‌خۆشخانه‌كان دابینكردووه."
سه‌رچاوه‌كه‌ی كۆمپانیاكه ته‌ئكید له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه كۆمپایای پایۆنیر نه‌یوتووه ڤاكسین‌و ده‌رمانی چاره‌سه‌ركردنی یه‌كجاریی كۆرۆنای دۆزیوه‌ته‌وه، چونكه پێشتر ده‌رمانه‌كه هه‌بوه‌و بۆ نه‌خۆشی مه‌لاریا به‌كارهێنراوه، هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌رمانه ته‌نها بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له‌توشبووه‌كانه‌و مه‌رج نییه چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م توشبووه‌كان بكات، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌قۆناغی چواره‌مدان‌و ڤایرۆسه‌كه به‌توندی كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر جه‌سته‌یان.
راشیگه‌یاند، به‌پێی دوایین ئه‌بده‌یتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق كه له 2020/6/1 ده‌رچووه، جه‌خت له‌به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ده‌رمانی (HYDROXYCHLOROQUINE) و (AZITHROMYCIN) ده‌كاته‌وه، به‌پێی پێشنیار‌و داواكارییه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی.