"بەغداد و ئەنقەرە و تاران لەسەر پرسی ئاو کۆدەبنەوە"
  2020-06-11       653       
وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، بەم زوانە گفتوگۆکانی نێوان بەغداد، تاران و ئەنقەرە لەبارەی گەرەنتیکردنی پشکی ئاوی عێراق لەو روبار و دەریاچانەی سەرچاوەکانیان کەوتونەتە ئەو دو وڵاتە دەستپێدەکات، دەشڵێت، عێراق خواستی زیادکردنی روبەری کشتوکاڵی بۆ دو ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆنم هەیە.

ئاوێنە: مەهدی رەشید، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بە کەناڵی فەرمی عێراقیەی راگەیاندوە، حکومەتی نوێ سەرنجی سەرەکی دەخاتەس سەر چارەسەرکردنی کێشەکان و رێکخستنی بەرنامەیەکی ستراتیژی بۆ داهاتو، یەکێک لەو بەرنامانەش زیادکردنی رێژەی سەوزایی و روبەری داچێنراوە بە بەروبومە جیاوازەکانی کشتوکاڵ.

ئاماژەی بەوەشکردوە، نزیکەی دو ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆنم زەوی لە عێراق لە چوارچێوەی زەوی گونجاو بۆ کشتوکاڵ دیاریکراوە، کە دەتوانرێت بە رێژەی ١٠٠% وەکو زەوی لەبار و روبەری داچێنراو بە بەروبومە جیاوازەکانی کشتوکاڵ بەکاربهێندرێت.

لەبارەی گفتۆی نێوان عێراق، تورکیا و ئێران لەسەر پرسی سەرچاوەکانی ئاو و پشکی عێراقیش ئەوەی خستوەتەڕو، ئەوان داواکارییان لەسەر ئەو پرسە ئاڕاستەی هەردو حکومەتی تاران و ئەنقەرە کردوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە، کۆبونەوەکان لە داهاتویەکی نزیکدا لە رێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە بەڕێوەدەچن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×