2020-06-16   698     
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەنگیدا لەسەر دابەشکردنی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کە بەرکەوتەیان لەگەڵ تووشبووانی کۆڕۆنا هەبووە.
نووسینگەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە دا کە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سوپاس و پێزانینی ئاراستەی میلاکی پزیشکی حکوومەت کردووە بەرامبەر بەو هەوڵ و ماندووبونەی کە لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا نیشانیان داوە.
هاوکات لە بەیاننامەکەدا هاتووە، “ئەنجوومەنی وەزیران دەنگیدا لەسەر کاراکردنەوەی بڕیاری دابینکردنی پارچە زەوی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران کە بەرکەوتەیان هەبووە لەگەڵ تووشبووان کە لەلایەن وەزارەتی تەندرووستییەوە رێکارەکانی پێدان ئامادە دەکرێت”.