دەنگۆی توشبونی وەزیری گواستنەوەی عێراق بە کۆرۆنا رەتدەکرێتەوە
  2020-06-17       472       

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، فەتومە موسەوی، “وەزیری گواستنەوە، ناسر حسێن بەندەر، تووشووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، نەبووە و ئەو دەنگۆیەی لەوبارەیەوە بڵاوکراوەتەوە، دوورە لە راستییەوە”.

ئاوێنه‌: وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، فەتومە موسەوی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، وەزیری گواستنەوە، ناسر حوسێن بەندەر، تووشووی ڤایرۆسی كۆرۆنا، نەبووە و ئەو دەنگۆیەیش کە لەوبارەیەوە بڵاوکراوەتەوە، دوورە لە راستییەوە.,

باسی لەوەشکردووە کە راستییەکە ئەوەیە، یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی ناسر حسێن بەندەر، تووشووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و لەئێستادا لە ناوەندێکی کەرەنتین چارەسەر وەردەگرێت.

پێشتر سەرچاوەیەک لە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق راگەیاندبوو ناسر حوسێن بەندەر و هاوسەرەكەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون.

بەپێی دوایین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق تا ئێستا ٢٢ هەزار و ٧٠٠ كەس لەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەیش ٧١٢یان گیانیان لەدەستداوە و نۆ هەزار و ٨٦٢ی كەسی دیكەیش چاكبوونەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×