حاكم زاملی: ئامانج لە هێرشەكانی توركیا داگیركردنی بەشێك لە خاكی عیراقه‌
  2020-06-17       819       

سەركردەیەكی رەوتی سەدر ڕایدەگەیەنێت: ئامانج لە هێرشەكانی توركیا داگیركردنی بەشێك لە خاكی عیراقە.

ئاوێنه‌: حاكم زاملی سەركردە لە ڕەوتی سەدر لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی:”دەستدرێژییە بەردەوامەكانی توركیا بۆسەر خاكی عیراق، بە پاساوی هەبوونی بنكە و بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان تەنها بیانووە”.

حاكم زاملی ئاماژەی بەوەشكردووە: توركیا بەمەبەستی كۆنتڕۆڵكردنی بەشێك لە خاكی عیراق ئەو پاساوە دەهێنێتەوە، وەك چۆن لە هەریەك لە وڵاتانی سوریا و لیبیا ئەو كارە دەكات”.

ئەم هەڵوێستەی حاكم زاملی سەركردە لە ڕەوتی سەدر لە كاتێكدایە، درەنگانی شەوی سێ شەممە توركیا هێرشی زەمینی بۆ سەر ناوچەی حەفتانین لە پارێزگای دهۆك دەستپێكرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×