2020-06-18   577     
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، ناوەندی ئابووری و سیاسی عێراقی رایگەیاند، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەهۆی توشبونی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
ئاوێنه: لە بەیاننامەیەكدا ناوەندی ئابوری و سیاسی عێراقی رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی واحید، ئەندامی گروپەكەیان و بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجwومەنی وەزیرانی عێراق بەهۆی توشبونی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا پەتای كۆرۆنا بەخێرایی بڵاودەبێتەوە و بوەتە مەترسیەكی گەورە بۆ سەر كۆمەڵگە.
بەگوێرەی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لەسەرتاسەری عێراق گەیشتوەتە ٢٤ هەزار و ٢٥٤ كەس، لەو ژمارەیەش ٧٣٣ كەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠ هەزار و ٧٧٠ كەس چاكبونەتەوە.