ئەحمەد رازی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوویەوە
  2020-06-18       714       
ئەمڕۆ پێنچشەممە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، ئەحمەد رازی، ئەستێرەی بەناوبانگی تۆپی پێی عێراقی بە تەواوی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوویەوە.

ئاوێنە: بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆخی ناوبراو، ئەحمەد راسی دوای ئەوەی ئەمڕۆ چارەسەرەکەی تەواوکردووە و پشکنینی کۆرۆنای نێگەتیڤ دەرچووە، نەخۆشخانەی جێهێشتووە.

پزیشکەکانی ئەحمەد رازی کۆمەڵیک رێنماییان پێداوە و ئەویش رێنماییەکانی جێبەجێ کردووە. رۆژ لەدوای رۆژ بارودۆخی بەرەو باشتر چووە. ئەمڕۆش لە نەخۆشخانە دەرچووە.

ئەو یاریزانە کۆنەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق ماوەیەک بەدەست تەنگی هەناسەیەوە ناڕەحەت بووە. کاتێک سەردانی نەخۆشخانەی کردووە، ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای پۆزەتیڤ دەرچووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×