وەزارەتی دادی عێراق: بەندیخانەکان دورن لە کۆڕۆنا
  2020-06-20       354       

بریکاری وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە بەندیخانەکان تۆمار نەکراوە و ناوی هەزار و ٥٢٧ کەس رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە بۆ ئازادکردنی بەمەرج.

لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا عەبدولکەریم فارس ئەلسەعدی، بڕیکاری وەزیری دادی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە وەزارەتەکەیان تەئکید لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە سەرجەم بەندیخانەکانی تایبەت بە گەوران و تەمەن بچووکەکان دوورن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا و هیچ حاڵەتێکیان تێدا نییە.

ئەلسەعدی دەشڵێت، “رێکارەکانی خاوێنکردنەوە و پاککردن بەشێوەیەکی بەردەوام لە بەندیخانەکان ئەنجام دەدرێت لەلایەن رێکخراوە جیهانییەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ و هەموو رێکارەکانی تەندرووستی گیراوەتەبەر”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×