ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆڕۆنا لە بەغداد کەوتەوە
  2020-06-20       431       
بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ بەیانی ئاگر لە نەخۆشخانەی فورات کەوتووەتەوە کە تایبەتە ڤە کەرەنتینکردنی تووشببوانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا،

ئاوێنە: لە بەیاننامەیەکدا بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی عێراق ئاماژەی بەوە دا کە ئەمڕۆ بەیانی شەممە ئاگر لە نەخۆشخانەی فورات کەوتووەتەوە کە تایبەتە بە کەرەنتینکردنی توووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەغداد.

هاوکات لە بەیاننامەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە ئاگرەکە بڵاوبووەتە سەر ١٠ ژووری نەخۆشخانەکە و دواتر کۆنترۆڵ کراوە.

لەلایەکی دیکەشەوە ئاماژە بەوە دراوە کە جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانیکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×