دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادکردنی وەزیری پێشوتری دارایی عێراقی دەرکرد
  2020-06-30       460       
دادگای باڵای عێراق بڕیاری بێ تاوانی و ئازادکردنی بۆ رافیع عیساوی وەزیری پێشوتری دارایی عێراق دەرکرد.

ئاوێنه‌: بەپێی بەیانامەیەکەی دادگای باڵای عێراق هاتووە، دادگای رەسافە لێکۆڵینەوەی تەواوی لە تۆمەتی تیرۆریستی سەر رافیع عیساوی کردوە و دەرکەوتووە ناوبراو بێ تاوانە.

ئاماژەی بەوەشکردوە،پاڵپشت بە یاسا سەرجەم ئەو دۆسیانەی لە بارەی تیرۆرەوە کە لەدژی عیساوی کرابونەوە داخراون.

دادگای باڵای عێراق ڕاشیگەیاندوە بەڵام وەزیری پێشوتری دارایی چەند دۆسیەکی گەندەڵی لەسەرە،بەڵام بەکەفالەت لەسەر ئەو دۆسیانە ئازادکراوە هەتا کاتی دادگایکردنی.

رافیع عیساوی سەرکردەیەکی دیاری سوننەکان بوو، لە دووەم کابینەی نوری مالیکی لە ساڵی ٢٠١٢ وەزیری دارایی بوو، بەڵام بە تۆمەتی پلاندانان بۆ کاری تیرۆریستی سکاڵای لەسەر کرا و ناوبراویش هەڵات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×