ترەمپ: توڕەیم لە چین زیاتر و و زیاتر دەبێت
  2020-07-01       477       
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، توڕەیی لە چین هەتا بێت زیاتر دەبێت، بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بەهۆیەوە هەزاران کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، “لەکاتێکدا کە دەبینم ڤایرۆسی کۆرۆنا بە رویەکی دزێوەوە بە سەرتاسەری جیهان بڵاودەبێتەوە، بەهۆیەوە زیانێکی زۆریش بە ئەمریکا گەیشتوە، توڕەیم زیاتر و زیاتر دەبێت بەرامبەر بە چین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی کۆرۆناوە وڵاتەکەی کەوتوەتە جەنگ بەمەبەستی رزگارکردنی ئاسەوار، مێژو، سەروەری خۆی.

شایەنی باسە 29ی مانگی رابردو رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، هەفتەی داهاتو تیمێکی زانستی تەندروستی رەوانەی چین دەکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری سەرهەڵدانی کۆرۆنا، جەختیشیکردەوە کۆتایهاتنی کۆرۆنا دورە و بەمزانە جیهان رزگاری نابێت لەم پەتایە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×