شەماڵ جەبار یاوەر: لەدوو مانگى داهاتودا سەرکەوتنى گەورە بەسەر کۆرۆنادا تۆماردەکەین
  2020-07-04       1254       

بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى شۆرش لە سلێمانى ڕایدەگەیاند، پێویست ناکات خەڵک بترسێنن و لەدوو مانگی داهاتوودا سەرکەوتنی گەورە بەسەر کۆرۆنادا ڕادەگەیەنن.

ئاوێنه‌: شەماڵ جەبار یاوەر بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى شۆرش لە سلێمانى ڕایگەیاند، هەندێک کەس خەڵک دەترسێنێت و دەروونی خەڵکیان شێواندووە، بەڵام  پێویست ناکات خەڵک بترسێنن و خەڵک بترسێت.

ئاماژەى بەئەوەشدا، لەماوەى ڕابردوودا کەمترین کەس بەکۆرۆنا گیانى لەدەستداوە، ئەو ڕێژەیەش ئاساییە، تەنانەت بەشێک لەتووشبوانی کۆرۆنا هەر پێویست ناکات سەردانى نەخۆشخانە بکەن، بەڵکو لەماڵەوە دەمێننەوە و خۆیان چارەسەری پیویست و ڕێنمایی لەپزیشک وەردەگرن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×