لەعێراق 106 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-07-04       403       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 334 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 106 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو یەك هەزارو 477 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، نۆ هەزار و 516 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان دو هەزارو 334 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 106 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو یەك هەزارو 477 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 58 هەزار و 354 كەس و لەوانە دو هەزارو 368 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 31 هەزارو 77 كەسیان چاكبونەتەوەو 24 هەزار و 909 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 333 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×