عێراق داوا لە توركیا دەكات دەستبەجێ هێرشەكانی رابگرێت
  2020-07-04       780       

وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوا لە توركیا دەكات دەستبەجێ دەستدرێژییەكانی بۆ سەر خاكی عێراق رابگرێت و داواش لە كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی دەكات هەنگاوی پێویست لەوبارەیەوە هەڵگبرێت.

ئاوێنە: ئەحمەد مەلا تەڵال، وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ماوەیەك هێزەكانی توركیا دەستدرێژی دوبارە دەكەنە سەر خاكی عێراق.

وتوشیەتی: ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوانە دەكەین و رەتیان دەكەینەوە كە دەبنە مایەی زیانگەیاندن بە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ توركیا.

بەیاننامەكە داوای لە توركیا كردوە دەستبەجێ دەستدرێژییەكانیان بۆ سەر خاكی عێراق رابگرن چونكە زیانیان بۆ ئاشتیی ناوچەكە دەبێت، وێڕای ئەوەی دەستدرێژین بۆ سەر سەروەری عێراق.

ئاماژەی بەوەشداوە كە حكومەتی عێراق دو نامەی ناڕەزایەتی رەسمی داوەتە باڵیۆزی توركیا لە بەغدا كە زۆر توند بون و جەختیشی كردۆتەوە كە پەنادەباتە بەر یاساو پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان بۆ سەلماندنی مافی عێراق بۆ رەتكردنەوەی ئەو دەستدرێژییانەو راگرتنیان.

بەیاننامەكەی مەلا تەڵال بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی هەر زیانێكی مرۆیی و ماددی ئەو هێرشانەی خستۆتە ئەستۆی لایەنی توركی.

لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكە داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردوە چەند هەنگاوێك بنێت كە ببنە مایەی پتەوكردنی سەقامگیری لەناوچەكەو پاڵپشتیكردنی مافی سەروەریی عێراق لە پاراستنی خاكەكەی و سەلامەتی گەلەكەی.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×