هێزە ئەمنییەکان عێراق دەست بەسەر دوو مووشەکدا دەگرن
  2020-07-05       229       

ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی تەمموزی ٢٠٢٠، هێزە ئەمنییەکانی عێراق توانییان دەست بەسەر دوو مووشەکدا بگرن.

ئاوێنه‌: بەپێی راگەیەندراوی هێزە ئەمنییەکان، توانراوە دەست بەسەر دوو مووشەکدا بگیرێت کە ئامادەکرابوون بۆ هێرش کردنە سەر ناوچەی سەوزی بەغدادی پایتەخت.

مووشەکەکان لە ناوچەی وەشاشی باشووری بە‌غداد دەستیان بەسەردا گیراوە کە ئامادەکرابوون بۆ ئەوەی ناوچەی سەوز بکەنە ئامانج. دوای هەوڵی هێزە ئەمنییەکان توانرا مووشەکەکان پوچەڵ بکرێنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×